به رگی زه رد ... !
ئه گه ر رۆژێک به رگه گه ڵايه کی زه ردت بينی
که له دارێک که وته خوار ...
کاتيک بينيت سه دان خولی خوارد و که وته ئاوی چه مه وه و ...
هيواکانی سپارد به ئاوی چه م ...
ئه گه ر بينيت و له ناکاو فرميسکێک ، که وته سه ر گۆناکانت و
نه ت زانی بۆچی ...؟!
ئه گه ر بينيت ...
ناتوانی چاو له سه ر ئه و گه ڵا ، وشک هه ڵگه ڕاوه هه ڵگری ،
يان کاتيک هه روا ڕێگه ی به رده می گه ڵاکه ت ،
به چاوه کانت به ڕێ کرد* ...
ئه و کاته من وه بير خۆت بێنه وه ...
که ته مه نی خۆم ، وه کوو ئه و گه ڵايه
هه ر ئه و کاته ، سپارده ده ستی ئاوی ئه و چه مه و
چه ميش ڕۆحی منی له گه ڵ خۆيا برد ... !
تۆش ...
دره نگ ده ستت درێژ کرد تا بيگريته وه و
نه هێڵی سه فه ر بکات و بڕوات !
تۆ نه تهه ويست بزانی که يه کێک بوو که له شوێنێک ...
له ناو ئه و شاره گه وره يه دا ...
له گۆشه ی ديواری هۆده يه کا
به هيوای هاتنی تۆ ، چاوی له سه ر ده رگا هه ڵنه بڕی
تاکوو ...
خۆی بوو به هاوسه فه ری
ئه و گه ڵايه ... !
*به ڕێ کردن : به دره قه کردن